ڕاستەوخۆ

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پاکستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، عەباس عێراقچی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان ئەنجام داوە و تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایان کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ 24ـی نیسانی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن لەگەڵ ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان تاوتوێی ئاگربەست، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی پاکستان بۆ ئەنجامدانی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایان کردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئیسحاق دار، جەختی لەسەر بەردەوامی دانوستانەکان و خێراکردنی گفتوگۆکان لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا کردووەتەوە.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاندووە، هەردوولا جەختییان لەسەر بەردەوامی هەوڵەکان بۆ بەردەوامی گفتوگۆکان کردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.