فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە کاتژمێر 4:45ی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا، لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، دەستیان بە وەشاندنی گەڕی سێیەمی هێرشە چڕ و یەک لەدوای یەکەکانیان کردووە بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران.
سێنتکۆم جەختی کردووەتەوە کە ئەم هێرشانە بۆ شەوی سێیەمە بەردەوامن و ئامانجیان سەپاندنی باجێکی قورسە بەسەر هێزەکانی ئێراندا، هاوكات بۆ لاوازکردن و پەکخستنی تواناکانی تارانە لە هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنیی و کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی ستراتیژیی هورمز.