ڕاستەوخۆ

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستپێکردنی پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکارانی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی وەک وادەی دەستپێکردنی پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکاندا بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) دەستنیشان کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتەکە، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران (قوتابییان) لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 15ـی تەمووز بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەست پێ دەکات.

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەکەدا، تەواوی مەرج، ڕێنمایی و پێوەرەکانی تایبەت بە گواستنەوە و دابەزین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەخرێنە ڕوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانیان و ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین، پێویست ناکات بە هیچ شێوەیەک سەردانی تەلاری وەزارەت یان دامودەزگاکانی بکەن، چونکە تەواوی پڕۆسەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی بە شێوازی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی سیستمەوە بەڕێوەدەچێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.