مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە گوتارێکدا ڕایگەیاند کە دوای قۆناغێکی پڕ لە خەبات دژی داعش و ڕژێمی پێشوو، لە ئێستادا و لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخی وڵات و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ سەرۆکی کاتی سوریا بۆ تێکەڵکردنی هێزەکان لە ناو سوپای سووریادا، کۆتاییهاتنی ئەرکی هەسەدە و هەڵوەشاندنەوەی فەرمی خۆی وەکو هێزێکی سەربازیی سەربەخۆ ڕادەگەیێنن.
مەزڵوم عەبدی جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لەم هەنگاوە گواستنەوەیە لە سەردەمی شەڕ و چەکەوە بۆ سەردەمی ئاشتی، بنیادنان و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی سووریا بێ جیاوازی.
هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی مافی خوێندن بە زمانی کوردی کرد لە پێناو بنیادنانی سووریایەکی یەکگرتوو و دیموکرتاتدا.