229 په‌رله‌مانتاری عێراق داوا له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه دانیشتنێکی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار بەڕێوەبچێت.
به‌گوێرەی زانیارییەکان، په‌رله‌مانتاران هه‌ڵمه‌تێکی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزایان دەستپێکردووە بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره ده‌ستورییه‌كان ئه‌نجامدانی کۆبوونەوەکە.
له هه‌ڵمه‌ته‌کەدا 229 په‌رله‌مانتار له زۆرینه‌ی فراكسیۆنه جیاجیاكان پشتیوانیی ئه‌و پێشنیازه‌یان كردووه كه ڕۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و ڕێكاره ده‌ستورییه‌كان ته‌واو بكرێت و وڵات ده‌ربازی بێت له‌و چه‌قبه‌ستووه سیاسییه‌ی ئێستا تێیكه‌وتووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئیمزایان كۆكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێن، به به‌تاڵیی مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌یه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا و متمانه‌ی خه‌ڵك به دامه‌زراوه‌كان لاواز ده‌كات.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار یه‌كلایی كرایه‌وه و سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێردرا، ئه‌وا ڕێكاره ده‌ستورییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكوه‌زیرانیش یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.