200 عومرهكاری کورد لە سعودییە گیریان خواردووە، حەج و عومرەی کوردستان دەڵێت: هەوڵەکان چڕكراونهتهوه بۆ گەڕاندنەوەیان.
کاروان ستونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند: 200 عومرهكاری کوردستان، بەهۆی داخرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، لە فڕۆکەخانەی مەدینە له وڵاتی سعوودییه، گیریان خواردوە.
گوتەبێژەکەی حەج و عومرەی کوردستان، وتیشی: بە دواداچوونیان بۆ ئەو کێشەیە کردووە و هەوڵەکانیان چڕكردونهتهوه بۆ گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانە بە ڕێگای وشکانی.