ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) ڕاگەیاند و قوتابییان دەتوانن لە ڕێگەی بەستەرە فەرمییەکانەوە نمرەکانیان وەربگرنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە، قوتابییانی بەشداربوو لە ئێستادا دەتوانن لە ڕێگەی بەستەری یەکەمەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە. هاوكات ئاماژە بەوەش کراوە کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی نمرەکان، قوتابییان دەتوانن لە ڕێگەی بەستەری دووەمەوە پەڕەی وەڵامەکانی خۆیان (سۆما) ببینن بۆ دڵنیابوونەوە لە نمرەکانیان.

قوتابییانی خۆشەویست دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە ئەنجام و سۆماکانیان وەربگرنەوە:

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان: www.azmwnakan.com

بۆ بینینی پەڕەی سۆما: soma.azmwnakan.com

وەزارەتی پەروەردە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هیوای سەرکەوتن و داهاتوویەکی گەش بۆ سەرجەم قوتابییان دەخوازێت.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.