ڕاستەوخۆ

یونسکۆ: پاشەکشەیەکی مەترسیدار لە ئاستی کچان لە وانەی ماتماتیکدا بەدی دەکرێت

reset font size increase font size

ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی یونسکۆ و یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ هەڵسەنگاندنی دەستکەوتەکانی پەروەردە (IEA)، کە زانیاریی 47 وڵاتی لەخۆگرتووە، ئاشکرای دەکات، ئاستی کچان لە وانەی ماتماتیک لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە.

بەگوێرەی داتاکانی توێژینەوەی (TIMSS)، تا ساڵی 2023 لە 81%ـی وڵاتان، ئاستی کوڕان لە کۆتایی قۆناغی سەرەتاییدا لە کچان باشتر بووە. ئەمە لە کاتێکدایە ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2019ـدا تەنیا 52% و لە ساڵی 2015دا 39% بووە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، نەک تەنیا تێکڕای سەرکەوتن، بەڵکو ئاستی لێهاتوویی بنەڕەتییش لە نێوان کچان و کوڕاندا خەریکە جیاوازییەکی گەورەی تێدەکەوێت. لە 21%ـی وڵاتان، ڕێژەی ئەو کچانەی نەیانتوانیووە بگەنە ئاستی لێهاتوویی لە ماتماتیکدا، زۆر زیاترە لە کوڕان.

پسپۆڕان پێیانوایە، قەیرانی کۆرۆنا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، داخرانی قوتابخانەکان بۆ ماوەیەکی درێژ و پەنابردن بۆ خوێندنی ئۆنلاین، زیانی زیاتری بە متمانە بەخۆبوونی کچان لە وانەی ماتماتیک گەیاندووە و بووەتە هۆی پچڕانی بەردەوامیی فێربوونیان.

یونسکۆ داوای دەستێوەردانی دەستبەجێ دەکات و پێشنیاز دەکات، لە قۆناغی سەرەتاییەوە کار لەسەر زیادکردنی متمانەی کچان بکرێت بەرانبەر بە ماتماتیک.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.