گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستیان پێکردەوە و یەکەمین گەشتی هاتن و چونیش لەنێوان ئوردن و سلێمانی ئەنجامدران.
لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە ئاسمانی سلێمانی بەڕووی فڕۆکەکاندا کرایەوە و یەکەمین گەشتی ئاسمانییش لەنێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی و ئوردن ئەنجامدرا.
لەوبارەیەوە دانا محەممەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی بە نوچە تی ڤی ڕاگەیاند: لە کاتژمێر 03:15 بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەشتەئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و ئوردن بە هەردوو ئاڕاستەی هاتن و چوون، لەڕێگەی هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئوردنەوە ئەنجامدراوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە بۆ زیاتر لە 40 ڕۆژ ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەهۆی شەڕی ناوچەکەوە ڕاگیرا و پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دوو هەفتەیی بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی ناوچەکە درا.