ڕاستەوخۆ

باخچەلی: دوای جەژن هەنگاوی گرنگ بۆ بنیاتنانی توركیایەكی بەهێز دەنرێت

reset font size increase font size

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایدەگەیێنێت، دوای جەژن هەنگاوی گرنگ بۆ بونیاتنانی تورکیایەکی نوێ و بەهێز دەنرێن و گرنگە گشت لایەنەكان بۆ چارەسەری كێشەكان یەكدەنگ بن.

 ئەمڕۆ هەینی دەوڵەت باخچەلی پەیامێکی بۆ قۆناخی دوای جەژن و پرۆسەی سیاسیی لە توركیا بڵاوکردەوە و تێیدا باسی پرۆسەی چارەسەری کرد و گوتی،  گرنگە هەموو پارتە سیاسییەکان و ئەو پارتانەی لە پەرلەمان نوێنەرییان هەیە، بە کاری بەرهەمدار بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی تورکیا یەکڕیز و یەکدەنگ بن.

پرۆسەی نوێی چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیا، لە 2024ـەوە بە دەسپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی دەستیپێکرد. باخچەلی داوای چەکدانانی پەکەکە و پێدانی "مافی هیوا"ـی بە عەبدوڵڵا ئۆجالان کردبوو؛ ئۆجالانیش لە 27ـی شوباتی 2025دا، داوای هەڵوەشاندنەوەی رێکخستنەکە و دانانی چەکی کرد.

 لە ماوەی ڕابردودا کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی كە لە پەرلەمانی توركیا بۆ پرۆسەی ئاشتی پێكهێنرابوو، ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی پرۆسەكەوە تەواوكرد، پاشان بۆ ڕایگشتی بڵاوكرایەوە.

چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆتاییهاتنی پشووی جەژن، پەرلەمانی تورکیا دەست بە گفتوگۆیەکی چڕ بکات لەسەر راپۆرتی كۆمسیۆنەكە، ئەم راپۆرتە پێشنیازی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا سەبارەت بە پڕۆسەی چارەسەریی پرسی کورد لەخۆدەگرێت و وەک نەخشەڕێگەیەک بۆ قۆناخی داهاتوو تەماشا دەکرێت.

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.