کونسوڵی تورکیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا گۆڕانکارییەکان تەنها لە ئاستی کۆمپانیای جێبەجێکاردا بووە و ڕێکارەکان وەک خۆیان ماونەتەوە.
پارێزگاری هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر سه‌ردانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێری كردووه و تاوتوێی دۆخی ناوچەکەیان کردووه.
ئه‌وه‌شهاتووه، به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه بە میکانیزمی نوێی وەرگرتنی ڤیزای توركیا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تێیدا کونسوڵی تورکیا گوتی، گۆڕانکارییەکان له‌و بواره‌دا تەنها لە ئاستی کۆمپانیای جێبەجێکاردا بووە و ڕێکارەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و هیچ گۆڕانكارییەك لە پێدانی ڤیزا نەكراوە.
هه‌روه‌ها هاوخەمی خۆی بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەربڕیووه کە بەهۆی بۆردومانەکانی ئەم دواییەی سەر هەولێر گیانیان لەدەستداوە، هیواشی خواستووه ئارامی و ئاشتی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باسلهوهكراوه، هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هەماهەنگیی زیاتر بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و خزمەتکردنی هاوڵاتییان کردوه‌تەوە.