ڕاستەوخۆ

گوڵستان فەرهان: ژنان دەستبەرداری ڕۆڵی پێشەنگایەتیی خۆیان نابن

reset font size increase font size

گوڵستان فەرهان، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژاڤای کوردستان ڕایگەیاند، بوونی ژنان لە بواری ئەمنیدا بەشێکی سەرەکییە لە گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی و جەختیشی کردەوە کە ژنان دەستبەرداری دەستکەوتەکانیان نابن.

گوڵستان فەرهان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتای بەشدارییکردنی ژنان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا هەندێک کۆسپ و تەگەرە هەبوون، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی خولەکانی پێگەیاندن و ڕاهێنانەوە، ئێستا ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی و یەکلاکەرەوە لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کۆمەڵگەدا دەگێڕن.

ئەو ئەندامەی بەڕێوەبەرایەتیی هێزەکانی ئاسایش گوتی: "کۆمەڵگە بەبێ ژن بنیاد نانرێت.

هەرچەندە تاوەکو ئێستاش هەندێک لایەن و عەقڵییەت دژی ئەوەن ژنان لە بواری سەربازی و ئەمنیدا کار بکەن یان چەک هەڵبگرن، بەڵام ژنان لەگەڵ پیاوان شانبەشانی یەکتر کار دەکەن بۆ پاراستنی وڵات."

گوڵستان فەرهان باسی لەوەش کرد کە شۆڕشی ڕۆژاڤای بە شۆڕشی ژنان دەناسرێتەوە و لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا، سەرڕای هەموو هێرش، فشار و عەقڵییەتە باوەکانی کۆمەڵگە، ژنان لە بواری سەربازی، سیستمی هاوسەرۆکایەتی و هەموو کایەکانی ژیاندا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و لە مێژووی سوریادا شوێندەستیان دیارە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.