گوته‌بێژی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ی دۆسیه‌ی لاله‌زاره‌وه ڕايگه‌ياند، هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه دۆسیه‌كه ڕێڕه‌وی یاسایی خۆی بگرێت و دوور بێت له گوشار و ده‌ستێوه‌ردان له كاتی یاسایی خۆیدا یه‌كلایی بكرێته‌وه.
دڵشاد شه‌هاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانی ڕاگه‌یاندووه، ماوەیەکە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە دەربارەی ڕووداوەکانی مانگی ئابی 2025 کە لە لاله‌زارى شاری سلێمانی ڕوویاندا، هەندێک بابەت سەبارەت بە هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی دادگایی‌کردن و یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو تۆمه‌تبار و گیراوانەی لە دەرەنجامی ڕووداوەکان دەستگیر کراون، ورووژێندراون.
ده‌شڵێت، ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری پرسوڕا و بەدواداچوونی پێویستمان کرد، دیاره به گوێره‌ی یاسا بڕیاردان لە داوای گواستنەوەی کەیسێک لە دادگایەکەوە بۆ دادگایەکی دیکە، پرسێکی تەواو دادوهرييه.
ئاماژی به‌وه‌شکردووە، هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتکردنەوەی ئەوەیە دوور لە هەموو دەستتێوەردان و گوشارێک، پێویستە هه‌موو کەیسێك بە ڕێڕەوی یاسایيی خۆی و لەسەر بنەما دروستەکانی دادگایی‌کردن بەڕێوەبچێت و دەرفەتی بەرگریکردن و پاراستنی مافی تۆمه‌تباران و گیراوان بەگوێرەی یاسا پارێزراو بێت.
دەشڵێت، ده‌بێت لە كاتى ياسايى خۆي‌دا و بەگوێرەی ڕێکارە یاسایییەکان، دادگاکان بڕیاری خۆیان لەبارەی ئەم پرسەوە یەکلایی بکەنەوە.