ڕاستەوخۆ

پەیجی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاککرا و سڕدرایەوە

reset font size increase font size

پەڕەی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بە تەواوی سڕدرایەوە و نەما، ئەمەش پاش چەند کاتژمێرێک لە هاککردنی و بڵاوکردنەوەی چەندین وێنەی نەشیاو و دروشمی توندڕەوی.

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، پەڕەی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید (کە زیاتر لە یەک ملیۆن فۆڵۆوەری هەبوو) کەوتە ژێر هێرشێکی ئەلیکترۆنییەوە، لە ئێستادا پەڕەکە بە تەواوی لە فەیسبووکدا نەماوە و سڕدراوەتەوە، بە جۆرێک هیچ پۆست و ناونیشانێکی نابینرێت.

هاککردنی پەڕەکە ڕاستەوخۆ دوای ئەوە هات کە سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ پۆستێکی سیاسیی لەبارەی هاوکێشەی زیادبوونی کورسییەکانی ئەو ڕێککەوتنە سیاسییە بڵاوکردبووەوە کە بڕیارە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی واژۆی بکەن، کە تێیدا نووسیبووی (39 + 2 = 41).

بەڵام دەستبەجێ هاککەرەکان کۆنترۆڵی پەڕەکەیان کرد و چەندین وێنەی نەشیاو و ئاڵا و دروشمی چەکدارانی داعشیان تێدا بڵاوکردەوە.

شارەزایانی تەکنەلۆژیا ئاماژە بەوە دەکەن، نەمانی تەواوەتیی پەڕەکە لە فەیسبووکدا نیشانی دەدات کە کۆمپانیای (مێتا) بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی بڵاوکردنەوە و بەکارهێنانی دروشمی قەدەغەکراوی وەک داعش، پەڕەکەی بە تەواوی سڕیوەتەوە یان بلۆک کردووە.

تاوەکو ئێستاش جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر نەمانی فەرمیی پەڕەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.