ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق: مامەڵەکردن لەگەڵ گروپە چەکدارەکان دوور لە زمانی زبر بەڕێوەدەچێت

reset font size increase font size

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، مامەڵەکردنی حکومەت لەگەڵ سەرجەم گروپە چەکدارەکان لەسەر بنەمای یاسایی و نیشتمانی دەبێت و دوور دەبێت لە زمانی زبر و هەڕەشە.

ئاماژە بەوەش دەکات کە هیچ وادەیەک بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان دیاری نەکراوە.

سەباح نوعمان، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "دەستەی حەشدی شەعبی وەک دامەزراوەیەکی فەرمیی دەوڵەت دەمێنێتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و هاوشێوەی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی دیکە، لە ڕێگەی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆوە دەخرێتە ژێر ڕکێف و فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق."

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە وا دەکات پەیوەندیی ئەو گروپە چەکدارانە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆتایی بێت و هەمووان لەژێر چەترێکدا خاوەنی یەک بڕیاری ئەمنی و سەربازیی بن لە وڵاتدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.