ڕاستەوخۆ

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە و خوێندنەوە بۆ چوار یاسا دەکات

reset font size increase font size

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنە ئاساییەکانی خۆی دەستپێدەکاتەوە و بەپێی کارنامەی فەرمیی ڕاگەیەندراویش، بڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ چوار پڕۆژەیاسا و پێشنیازەیاسای گرنگ و جیاواز لە سێکتەرە ئەمنی، کۆمەڵایەتی و یاساییەکاندا بکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پەرلەمان، دانیشتنەکە کاتژمێر 1:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان

بڕگەی یەکەم - یاسای تاوانە ئەلیکترۆنییەکان: ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای "تاوانەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری" بە مەبەستی ڕێکخستنی یاسایی و سزادانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.

بڕگەی دووەم - چاودێریکردنی نەوجەوانان: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای چاودێریکردنی نەوجەوانان (ژمارە 52ـی ساڵی 1980).

بڕگەی سێیەم - هەموارکردنی یاسای پارێزەرایەتی: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یاسای "پارێزەرایەتی" (ژمارە 173ـی ساڵی 1965).

بڕگەی چوارەم - بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانی: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای دابینکردنی دارایی پێویست بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.