ڕاستەوخۆ

دوو کەشتی نەوت هەڵگری عێراق گەرووی هورمزیان تێپەڕاند

reset font size increase font size

کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی عێراق، گەرووی هورمزیان تێپەڕاند، ئەمەش هیوای زیاتر بۆ سەقامگیربوونی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق دروست دەکات، کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی جەنگی ناوچەکەوە گەرووەکە لەبەردەم کەشتییە بازرگانییەکاندا سنووردار کراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی ئایاری 2026، دوو کەشتیی نەوتهەڵگری چینی کە نزیکەی 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراقیان هەڵگرتبوو، بە سەرکەوتوویی بە گەرووی ورمزدا تێپەڕین، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەکی کەم لە کەشتی توانیویانە لەو گەرووە تێپەڕن.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی داخستن یان بەربەستکردنی گەرووی هورمز کاریگەریی ڕاستەوخۆ و نەرێنی لەسەر ئابوورییەکەی دروست دەکات، چونکە زۆرینەی هەناردەی نەوتەکەی، بەتایبەتی نەوتی خاوی بەسرە بۆ بازاڕەکانی ئاسیا و بەتایبەت چین، پشت بەم ڕێگا دەریاییە ستراتیژییە دەبەستێت.

هەرێمی کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.