گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه چڕكردووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و گروپانه‌ی خۆیان به مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق ده‌ناسێنن ده‌ڵێن: ته‌نها له ڕۆژی شه‌ممه 28ـى ئازار به ده‌یان درۆن و موشه‌ك 41 جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه.
به‌گوێره‌ی ئاماری ئه‌و گروپانه: زۆرترین هێرشی ڕۆژانه‌ی ئه‌و گروپانه بۆ سه‌ر بنكه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، ڕۆژی 17ـى ئازار بووه، كه 47 جار هێرشیان ئه‌نجامداوه، كه‌مترین هێرشیش ڕۆژی 12ـى ئازار بووه, كه له‌و ڕۆژه‌دا 13 جار هێرشیان ئه‌نجامداوه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران له ڕۆژی 28ـى مانگی شوبات، ئه‌و گروپه چه‌كداره عێراقیانه‌ی خۆیان به مقاوه‌مه ده‌ناسێنن، تا ئێستا نزیكه‌ی 650 هێرشیان دژی ئه‌مریكیه‌كان به تایبه‌تیی له ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ئه‌نجامداوه.