سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ئه‌نفال بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، شاڵاوی ئه‌نفال تاوانێكی ڕهگهزپهرستانهبوو دژ به گه‌لی كورد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2026، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ئه‌نفال بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، بە خەمێکی قووڵ و پڕ لە ئازارەوە یادی 38 ساڵەی ئەو تاوانە ڕەگەزپەرستانە دەکەینەوە کە لە لایەن ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عسه‌وه لە دژی گەلی کورد لە کاتی هەڵمەتە دڕندەکانی ئەنفالدا ئەنجام دراون.
ده‌شڵێت، له ئه‌نفالدا گه‌لی كوردی ئاشتیخواز، بە پێشێلکردنی هەموو بەها و داب و نەریت و یاساکان، تووشی قێزەونترین شێوەی کوشتن و ئەشکەنجە بوون.
سودانی گوتوشیه‌تی: "شانازی بە یه‌كڕیزی وڵاته‌كه‌مان و برایەتی پێکهاتە و نەتەوەكانی عێراقه‌وه ده‌كه‌ین".