كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیدەکات، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری نمه باران له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم هه‌یه و له‌سبه‌ینێوه شه‌پۆلێكی بارانبارین ته‌واوی ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی، ئه‌مڕۆ ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆدا نمه باران و بارانی مامناوه‌ند به پچڕپچڕی ده‌بارێت كه هه‌ندێك كات هه‌وره بروسکەی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
لەبارەی کەشی سبەینێوە، کەشناسی دەڵێت، سبەی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له نیوه‌ڕۆشدا شه‌پۆلێكی چڕی بارانبارین ڕوو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی کوردستان دەگرێتەوە و به‌رده‌وامی ده‌بێت.
دەشڵێت، سبەی پلەکانی گەرما تاوەکو سێ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.