مێزی ئاشتی ھەڵبژاردنێکی تاکلایەنەی دەوڵەت نییە؛ بەڵکو ئەنجامی تێکۆشان، بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی و ئیرادەی ساڵانی درێژە. لە کۆمەڵگەدا کاتێک باسی ئاشتی دەکرێت، زۆربەیان دەڵێن "بەڵێ"، بەڵام کاتێک بابەتەکە دەبێتە کورد، ئەو پەسەندکردنە جێگای خۆی دەدات بە گومان و پرسیاری وەک "چۆن" و "ئایا". ئەمەش ئەنجامی ئایدۆلۆژیای فەرمی و پەروەردەی سەدساڵەیە کە دەوێت ناسنامەکان لە ناو خۆیدا بتوێنێتەوە.
خاڵە سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە کە هەندێک لایەنی ئۆپۆزسیۆن، دیموکرات و ئازادیخوازیش کاتێک بابەتەکە دەبێتە کورد، بە هەمان پەرچەکرداری (ڕەفلێکسی) دەوڵەت ڕەفتار دەکەن.
تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە تەنها پاراستنی چەمکی ئاشتی نییە؛ بەڵکو داواکردنی مافی یەکسان و چارەسەری دیموکراتییە بۆ گەلی کورد.
ئاشتی لەگەڵ کورددا، تەنها ڕاگرتنی چەک نییە؛ بەڵکو گۆڕینی ڕژێمی سیاسی، چەمکی هاووڵاتیبوون، دادپەروەری و قبوڵکردنی کوردە وەک ئەکتەری بەرامبەر و شەرعی. تێکۆشانی ئیمڕۆ لە نێوان شەڕ و ئاشتیدا نییە؛ لە نێوان پاراستنی بارودۆخی ئێستا (ستاتکۆ) و ساختکردنی ئایندەیەکی دیموکراتیدایە.
ئاشتی نە بە چاکەی دەوڵەت، بەڵکو بە بەرخۆدان و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی ئیمکانداری دەبێت.
تێکۆشان و ئیرادەیەک کە لە ساڵانی هەشتاکانەوە تا ئێستا بە هەوڵەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەڕێوەچووە، ئیمڕۆ زەمینەیەکی ئاوای خولقاندووە. ئ
اشتی بەردەوام تەنها بە پەیماننامەکانی دەوڵەت دروست نابێت؛ بەڵکو بە قبوڵکردنی یەکتریی کۆمەڵگەکان لەسەر بنەمای یەکسانی و ئازادی پێکدێت.
پرسیارە سەرەکییەکە ئەمەیە: لە ڕاستیدا کێ دژی ئاشتییە؟
ئەوانەی دژی بێدەنگبوونی چەکەکان وەستاونەتەوە، یاخود ئەوانەی یەکسانی و گۆڕانکاریی دیموکراتی کە ئاشتی دەیهێنێت قبوڵ ناکەن؟