ڕاستەوخۆ

کێرکچی: هیواکان بۆ ئاشتیی ئەرێنی بێئاکام بوون

reset font size increase font size

ئەرتوغرول کێرکچی، سەرۆکی فەخریی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات لەبارەی دۆخی سیاسیی باکوری کوردستان و تورکیا، ڕایگەیاندووە، گەڕان بەدوای ئاشتی بەردەوامە، بەڵام پێشنیازەکان لەمبارەیەوە جێبەجێ نەکراون.

کێرکچی ئاماژەی بەوە کردووە، هیواکان بۆ گەیشتن بە "ئاشتیی ئەرێنی" تا ڕادەیەکی زۆر بێئاکام بوون، لە بابەتە سەرەکییەکانی وەک مافی زمانی کوردی، کلتور، داواکاری مافی خۆبەڕێوەبەریی و گەڕاندنەوەی ئەو شارەوانییانەی لەرێگەی قەیومەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی نەناوە.

سەرۆکی فەخری هەدەپە جەختی لەوە کردووەتەوە، لە دۆسیەی زیندانە سیاسییەکان و لە سەرووی هەمووشیانەوە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەنراوە.

سەبارەت بە دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، کێرکچی ڕایگەیاندووە، هەرچەندە پەیوەندییەکی سنووردار لەگەڵ ئۆجالان دروست بووە، بەڵام هێشتا هیچ گرەنتییەکی یاسایی بۆ باشکردنی دۆخی ژیان و کارکردنی ئەو لە ئیمراڵی دابین نەکراوە.

بەگوێرەی بۆچوونەکانی کێرکچی، پەیامەکانی ئەم دواییەی ئۆجالان جەختکردنەوەیە لەوەی، کە مانەوەی کۆمار تەنیا بە دیموکراسی مسۆگەر دەبێت و ئەمەش وەک ئاگادارکردنەوەیەک و بیرخستنەوەیەک بۆ حکومەت لە قەڵەم دەدات تاوەکوو پڕۆسەکە بە نیوەچڵی جێ نەهێڵێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.