سەردەمێکی نوێی خەبات لە شنگال لە خەبات بۆ شەنگالێکی ئۆتۆنۆم و ئازاد دەستى پێکردووە و لەو چوارچێوەشدا شەشەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتی شنگال بە بەشداری 300 میوان و نوێنەر و بە دروشمى "یەکگرتوویی و چارەسەر و ئازادی "بەڕێوەچوو.
شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتی شنگال – بەشێوەی ئاسایی بەڕێوەچوو، تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و هەروەها چەندین ڕاسپاردەى نوێ بە مەبەستى چارەسەرکردنى گرفتەکانیان لەگەڵ عێراق لەسەر بنەماى دەستور کرا.
لە کۆنگرەکەدا 250 نوێنەر لە ئەندامان و نوێنەرانی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆسەری شنگال، بزووتنەوەکانی ژنان و گەنجان، کەسایەتییە ئایینیەکان و 50 میوان بەشداربوون.