ڕاستەوخۆ

کۆنفرانسی لاوانی کورد لە ئەوروپا بەڕێوەچوو

reset font size increase font size

 کۆنفرانسی ڕێکخستنەوە کە لەلایەن گەنجانی کوردى دانیشتووی وڵاتانى ئەوروپاوە ڕێکخرابوو، لە شاری بازلی سویسرا بەڕێوەچوو.

نوێنەرانی گەنجانى زۆرینەى وڵاتانی ئەوروپا لەوانەش ئەڵمانیا، فەرەنسا، سویسرا و بەلجیکا، بەشدارییان لە گفتوگۆی تایبەت بە پەروەردە، ڕۆشنبیری، وەرزش و ڕێکخستن لە میانى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکە کرد.

بڕیارە لە پاش کۆتایهاتنى گفتوگۆکان نەخشە ڕێگایەک بۆ پرۆسەی ڕێکخستنەوەى گەنجانی کورد لە ئەوروپا دابنرێت و تێیدا باس لە پرسەکانی وەک نیشتمانپەروەری، گەڕانەوە بۆ نیشتمان، پەروەردە و چالاکییە کولتوورییەکان دەکرێت.

ئەو کۆنفرانسە لە ژێر دروشمی "کۆمۆن بە، ئازادبە" بەڕێوەدەچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.