کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئاشکرایکرد، لە مانگی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 200 هەزار بەرمیلەوە بۆ 220 هەزار بەرمیل لە رؤژێکدا زیاد دەکەن.
دەشڵێ، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتدا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و شەش سەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە پشکی هەرێمیش لەم ڕێژەیەدا 200 هەزار بەرمیل بووە.
ئەم هەنگاوەی عێراق، بۆ پارێزگاریکردنە لە پێگەی خۆی لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا، بەهۆی بەردەوامیی داواکاریی زۆر لەسەر نەوتی خاو لەلایەن وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپاوە.