ڕاستەوخۆ

مەسعود پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی بەرهەم ناهێنێت

reset font size increase font size


مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئێران بە هیچ شێوەیەک نیازی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نییە، گوتیشی: پرسی دروستنەکردنی چەکی ئەتۆمی، لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی و ئاینی بەرهەم هاتووە، نەک بنەمای سیاسی.

پزیشکیان، لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ مازندەران گوتی، عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران فەتوای قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی دەرکردووە، ئەمە پرسێکی نەگۆڕە و تاران هەرگیز بیر لە بەرهەمهێنانی ناکاتەوە، ئەمەش هەڵوێستێکی ئاینی جێگیرە و هەرگیز ناگۆڕدرێت.

لەبارەی خۆپیشاندانەکانیشەوە سەرۆککۆماری ئێران گوتی، ئەوانەی دەستیان لە سوتاندنی مزگەوتەکان و کوشتنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان هەیە، خۆپیشاندەر نین، دوژمن دەیەوێت بەو جۆرە کارانە حکومەتی ئێران بڕوخێنێت.

لێدوانەکەی مه‌سعود پزیشكیان له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان تاران و ئەمریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، واشنتن بەردەوامە لە تۆمەتبارکردنی ئێران بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، تارانیش بەردەوام ڕەتیدەکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.