کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێگەی خۆی بۆ هەمیشە وەک هێزێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی جێگیر دەکات و جەختیشیکردەوە، لەمەودوا وەک دوژمنترین لایەن، مامەڵە لەگەڵ کۆریای باشور دەکەن.
سەرۆکی کۆریای باکور، لە بەردەم نوێنەرانی ئەنجومەنی باڵای گەل ڕایگەیاند، شکۆ و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان تەنیا لە ڕێگەی بەهێزیی دەسەڵاتەوە مسۆگەر دەکرێت و پیۆنگ یانگ بەردەوام دەبێت لە چەسپاندنی پێگەی خۆی وەک هێزێکی ئەتۆمی.
کیم، لە گوتارەکەیدا واشنتنی بە تیرۆری نێودەوڵەتی تۆمەتبار کرد و شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێرانی، وەک بەڵگە بۆ باڵادەستیی هێز بەسەر یاسا نێودەوڵەتییەکاندا ناوبرد.
ئەم گوتانەی سەرۆکی کۆریای باکور، دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەیەکی دوو ڕۆژەی ئەنجومەنی باڵای گەل هات، کە تێیدا دەستوری وڵاتەکە هەموار کرایەوە. پێشبینی دەکرێت لە دەستورە نوێیەکەدا، ناسنامەی هاوبەش لەگەڵ کۆریای باشور سڕابێتەوە و سیئۆل وەک دوژمنێکی هەمیشەیی پۆلێن کرابێت.