ڕاستەوخۆ

کازم جەلالی: ئێران دەستبەرداری مافی خۆی لە وزەی ئەتۆمی نابێت

reset font size increase font size

باڵیۆزی ئێران لە ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی سورە لە سەر بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتیانە و جەختی کردەوە، گەیشتن بە هەر چارەسەرێک لەم دۆسیەدا پەیوەستە بە هەڵوێستەکانی ئەمریکاوە.

کازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە ڕوسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڤێدۆمۆستی ڕایگەیاند، تاران وەک ئەندامێکی فەرمیی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، مافی تەواوی خۆیەتی وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەکاربهێنێت.

باڵیۆزی ئێران لە ڕوسیا ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی هێڵە سورەکانی بە ڕوونی دیاری کردووە و نیازی نییە لێیان لابدات، بەڵام گەیشتن بە هەر جۆرە چارەسەرێکی بنەڕەتی لە داهاتوودا بە هەڵوێستی واشنتنەوە بەستراوەتەوە.

کازم جەلالی جەختی لەوەشکردەوە، هەموو پلانەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ داهاتوو لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکانی ئەم پەیماننامە نێودەوڵەتییەدایە و دەیانەوێت سوود لە مافە یاساییەکانیان وەربگرن بۆ گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی لە بوارە مەدەنییەکاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.