لە شەست و نۆیەمین خولی پێشبڕکێی جیهانیی بۆ ساڵی 2026، وێنەگر کارۆڵ گوژی، توانی خەڵاتی یەکەمی "وێنەی ساڵ" بەدەستبهێنێت.
وێنە براوەکە بە ناونیشانی ئەوانەی لەیەک جودا کرانەوە بۆ ڕۆژنامەی میامی هێراڵد گیراوە.
ئەمساڵ زیاتر لە 57 هەزار وێنە لەلایەن سێ هەزار و 747 وێنەگرەوە کێبڕکێیان کرد بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی وێنەی ساڵی 2026. وێنەکان گوزارشت بوون لە قەیرانی کەشوهەوا، ململانێ نێودەوڵەتییەکان و تێچووی مرۆیی جەنگەکان، لەگەڵ نیشاندانی خۆڕاگریی مرۆڤ لەبەردەم نەهامەتییەکاندا.
لیژنەی دادوەری لە نێوان 42 براوەی جیاوازدا، وێنەکەی کارۆڵ گوژییان، وەک کاریگەرترین وێنە دەستنیشان کرد، کە ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی دابەشبوون و ئازارە جیهانییەکانە.
ئەم پێشبڕکێیە ساڵانە گرنگترین بەرهەمە دۆکیۆمێنتاری و ڕۆژنامەوانییەکانی جیهان لە 141 وڵاتەوە کۆدەکاتەوە.