سەرچاوەیەکی باڵا لە ئیدارەی پارێزگای هەولێر ئاشكرایكرد، کاروانێکی سەربازیی سوپایی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستانەوە هاتنە ناو خاکی باشووری کوردستان و گەیشتنە سنووری پارێزگای هەولێر.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه کاروانێکی سەربازیی سوپایی ئەمریکا كه زرێپۆش، هامه‌ر، باجه‌ر و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی له خۆ گرتبوو، لە رۆژئاوای کوردستانەوە له سنووری پارێزگای دهۆكه‌وه هاتنە ناو خاکی باشووری کوردستان و گەیشتوونه‌تە سنووری پارێزگای هەولێر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و هێزەی ئه‌مریكا لە رۆژئاوای کوردستان جێگۆڕکێیان پێ کراوە، ئەوانەی لە ئەرک بوون لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوه.
دوای سەرهەڵدانی شەڕی داعش و مەترسییەکانی ئه‌و گروپه چه‌كداره بۆ سەر کۆبانی لە 2014 و 2015، ئەمریکا هێزێکی بە چەک و کەرەستەی سەربازییەوە ناردە رۆژئاوای کوردستان.
لەوکاتەوە هێزە ئەمریکییەکە لە رۆژئاوای کوردستان و شوێنی جیاواز جێگیرکراون و جار جار گۆڕانکاری بە ئەندامانی هێزەکە دەکرێت.