سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری کوردی پارتی سەوزی ئەڵمانیا، ژیان عومەر، لە هەڵبژاردنەکانی بەرلیندا سەرکەوتنێکی نوێی بەدەست هێنا و بۆ جارێکی دیکە لەسەر یەک وەک ئەندامی پەرلەمانی بەرلین هەڵبژێردرایەوە.
ژیان عومەر کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و بە بەگریکردن لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی کەناڵتی جەزیرەی عەرەبیدا لە سەرەتای گرژیەکانی ئەمساڵی ڕۆژاڤای کوردستان ناوبانگێکی گەورەی دروستکرد.
توانی لە بازنەی 3ـی ناوەندی بەرلیندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بە ڕێژەی 29٪ـی دەنگە ڕاستەوخۆکان لە ریزبەندی پێشەنگی رکابەرەکانیدا جێگیر بێت و کورسییەکەی لە پەرلەماندا بپارێزێت.