ڕاستەوخۆ

ژنانی ئەڵمانیا بەهۆی توندوتیژیی دیجیتاڵییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکشێنەوە

reset font size increase font size

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە زۆربەی ژنانی ئەڵمانیا بەهۆی بێزارکردن، هەڕەشە و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی نەشیاو لەسەر ئینتەرنێت، چالاکییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەم کردووەتەوە و هۆشداریش دەدرێت لەوەی کە ئەم دۆخە مەترسییە بۆ سەر دیموکراسی.

بەپێی راپرسییەک کە ئەنجوومەنی ژنانی ئەڵمانیا ئەنجامی داوە، بەگشتی ٦٧ لەسەدی ژنان بڵاوکراوەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەم کردووەتەوە، و ڕێژەکە لەناو ژنانی گەنجی تەمەن ١٨ بۆ ٣٩ ساڵدا بۆ ٧٦ لەسەد بەرز دەبێتەوە.

 لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە وێنە و ناوەڕۆکی سێکسیی ساختەی دروستکراو بە ژیریی دەستکرد بوونەتە بەشێک لە دیاردەکان و ٢١ لەسەدی ژنانی گەنج ڕووبەڕووی ئەو ناوەڕۆکە ساختانە بوونەتەوە.

ماتیاس کوێنت، کۆمەڵناس، هۆشداریی داوە کە کشانەوەی ژنان هاوسەنگی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تێکدەدات و کایەی دیجیتاڵی زیاتر دەخاتە ژێر دەسەڵاتی پیاوانەوە، جودیت ڕاهنەریش، بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژنان، جەختی کردەوە کە ئەم دۆخە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر دیموکراسی.

بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، ستیڤانی هوبیگ، وەزیری دادی ئەڵمانیا، ڕەشنووسی یاسایەکی ئامادە کردووە کە دروستکردنی وێنەی سێکسیی بێمۆڵەت بە تاوان ئەژمار دەکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.