ڕاستەوخۆ

ژمارەیەک سەندیکای کرێکاری لە جیهان داوای ئازادکردنی ئۆجالان دەکەن

reset font size increase font size

ماڵپەڕی یەنی یەشام بلاویکردووەتەوە، 15 سەندیکای کرێکاری جیهان، داوایان کردووە ڕێگرییەکانی بەردەم عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەشدارییەکی کارا و بێسنور لە پرۆسەی ئاشتیدا بکات.

سەندیکاکان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێن، تێوە نەگلانی تورکیا لە ئاڵۆزییەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەرئەنجامی تێڕوانینی ئۆجالانە بۆ گرتنەبەری گفتوگۆ و کەمکردنەوەی گرژییەکان.

ئەو سەندیکایانە ئاماژەیان بەوە کردووە، سەرباری سەختیی هەلومەرجی ئیمراڵی، لەسەر بانگەوازی ئۆجالان، پەکەکە کۆتایی بە خەباتی چەکداری هێنا و خۆی هەڵوەشاندەوە.

دەشڵێن، هەرچەندە سەردانی کۆمسیۆنی پەرلەمان لە ساڵی 2025 بۆ ئیمراڵی هەنگاوێکی گرنگ بوو، بەڵام ڕاپۆرتی شوباتی 2026 ئاماژە بەوە دەکات کە یاساکانی دژە تیرۆر هێشتا ڕێگرن لە گفتوگۆی ڕاستەقینە.

سەندیکاکان داوایان لە کۆمسیۆنی ئەوروپا کردووە، تورکیا بڕیاری ساڵی 2014ـی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکات، مافی هیوا بە ئۆجالان ببەخشرێت.

گرگنترین ئەو سەندیکایانەی بەشدارییان لە ڕاگەیانراوەکەدا کردووە:

کۆنفیدراسیۆنی گشتیی کار لە ئیسپانیا

یەکەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدراسیۆنی نێوان - سەندیکاکان

سەندیکای کرێکاران لە وڵاتی باسک

سەندیکای کرێکارانی کەتەلۆنیا

سەندیکای هاوپەیمانیی کرێکارانی ئیسپانیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.