بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، 21 زیندانیی داعش کە خەڵکی ئێرانن لە زیندانەکانی ڕۆژاڤای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم زیندانییانە لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق و لە ئێستادا لە زیندانی "کەرخ"ی بەغدادن.
گواستنەوەی ئهو زیندانیانهش لە چوارچێوەی لێكتێگهیشتنی نێوان عێراق و هاوپهیمانان دێت بۆ گواستنەوەی داعشە بیانییەکانی زیندانەکانی ڕۆژاڤای کوردستان و سوریا، تێچووی گواستنهوهكهش لهسهر هاوپهیمانان بووه.