ڕێکخراوی هەڵوێست لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا وەڵامی ڕاگەیەنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە سەبارەت بەپرۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە، دەڵێت، بەشێک لەوپرۆژانەی حکومەت بە پڕۆژەی بەجێبەجێ کراو بڵاویکردوەتەوە ، هێشتا جێ بەجێ نەکراون.
دەشڵێت، بەشێک لەپرۆژەکانی هەڵەبجە وەهمین و جێ بەجێ نەکراون بەتایبەت سێکتەری پەروەردەو شوێنەوار کە هیچ پڕۆژەیەکی تێدا جێبەجێ نەکراوە لە پارێزگاکەدا.