سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه ڕایگه‌یاند، چه‌ندین قه‌یرانی ژینگه‌یی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه و نه‌توانراوه بنه‌بڕ بكرێن.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتی، ئه‌مڕۆ ڕۆژی ژینگه‌ی هەرێمی کوردستانە، به‌ڵام ڕێكخراوه‌كانی ژینگه و حكومه‌تیش نه‌یانتوانیووه ئه‌مڕۆژه به‌رز ڕابگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرفته ژینگه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بریتین له پیسبوونی هه‌وا ژینگه، زۆربوونی پاشماوه‌كان و زیاده‌ڕۆیكردنه سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، له‌گه‌ڵ فراوانكردنی ماسته‌رپلانی شاره‌كان، پێویسته ڕێكخراوه‌كان و لایه‌نی حكومی گرنگی به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفتانه بده‌ن.
ڕاشیگه‌یاند، گرنگه حكومه‌ت باجێكی زۆر بخاته سه‌ر ئه‌و ماده پلاستیكیانه‌ی ده‌هێنرێنه هه‌رێمی كوردستان، چونکە هۆكاری پیسبوونی ژینگه‌ن.