ڕاستەوخۆ

ڕۆژنامەیەک: ئێران مانگی دەستکردی سیخوڕیی چینی بۆ هێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە کوردستان بەکارهێناوە

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکاریی ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز، کە پشتی بە بەڵگەنامە سەربازییە دزەپێکراوەکانی ئێران و شیکارییە وردەکانی مانگی دەستکرد بەستووە، لەم جەنگەدا، سوپای پاسداران لە ڕێگەی مانگی دەستکردی سیخوڕیی چینییەوە چاودێری وردی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و بۆ ئاڕاستەکردنی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی سوودی لێ بینیوون.

 ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە مانگی دەستکردی (TEE-01B) کە لەلایەن کۆمپانیای (Earth Eye)ی چینییەوە بەرهەمهێنراوە، لە کۆتایی ساڵی 2024 و ماوەیەکی کەم دوای ڕەوانەکردنی بۆ بۆشایی ئاسمان، لەلایەن هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانەوە کڕدراوە و توانای وێنەگرتنی وردی هەیە.

ئەمەش وایکردووە، ئێران بتوانێت لەپێش دەستپێکردنی هێرشەکان و پاش هێرشەکانیش وێنەی وردی بنکەکانی وەک شازادە سوڵتان لە سعودیە، مۆفەق سەلطی لە ئوردن، بنکەی پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەین و فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان بگرێت.

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی چین بە توندی ئەم هەواڵانەی ڕەتکردووەتەوە و بە هەوڵێکی "مەبەستدار بۆ تێکدانی ناوبانگی وڵاتەکەی" وەسفی کردووە.

بەڵام پسپۆڕانی سەربازی جەخت دەکەنەوە، کە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە وێستگەکانی زەمینی کۆمپانیای (Emposat)ـی چینی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان، بەرەوپێشچوونێکی گەورەیە لە توانای هەواڵگریی ئێراندا کە بەبێ ڕەزامەندی چین جێبەجێ نەکراوە.

ئەم بابەتە نیگەرانیی قوڵی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە، دوێنێ چوارشەمە 15ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، پەیوەندی بە سەرۆکی چینەوە کردووە وهۆشداری داوەتێ کە چەک و پێداویستی سەربازی نەداتە ئێران.

سەرۆکی ئەمریکا، لە کاتی دەسپێکردنی جەنگەکەدا هەڕەشەی سەپاندنی سزای گومرگی بە ڕێژەی 50٪ـی بەسەر ئەو وڵاتانەدا کردبوو، کە هاوکاری سەربازیی ئێران دەکەن لە جەنگەکەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.