ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە 10 ڕۆژی یەکەمی مانگی نیساندا بەهۆی تەقینەوەى مینى چێندراو لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا، 21 کەس گیانیانلەدەستداوە کە 12 یان منداڵ بوون.
بەپێى ڕاگەیەندراوەکە لەو ماوەدا، 22 کەسی دیکەش برینداربوون کە 11یان منداڵ بوون و یەکێکى دیکەشیان ژنێک بووە.
باسلەوەشکراوە، ئەو ناوچانەى ڕووداوەکان تێیان ڕوویداوە دەکەونە ژێر دەسەڵاتى حکومەتىیی کاتى سوریاوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕووداوەکان لە ئیدلب، حەما، دێرەزوور، دیمەشق، حەلەب، ڕەقە و مەنبەج ڕوویانداوە.