ڕاستەوخۆ

لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا 3 کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە

reset font size increase font size

لەسەر ڕێگەی دەشتی کۆیە، ڕووداوێکی پێکیادانی سەخت لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تراکتۆرێکدا ڕوویدا.

بەهۆی توندیی زەبری پێکدادانەکەشەوە، شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات منداڵێکیش کە وەک سەرنشین لەسەر تراکتۆرەکە بووە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بووەتە سێیەم قوربانیی ڕووداوەکە.

 لە کاتێکدا تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیسی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنەکە بۆ گواستنەوەی تەرمەکان بۆ پزیشکی داد و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە لەسەر ئەم ڕێگەیەی کە بەهۆی یەکڕێیی و هاتووچۆی زۆری بارهەڵگرەکانەوە ساڵانە کارەساتی هاوشێوەی تێدا دووبارە دەبێتەوە.

زانیاری زیاتر: 

https://www.facebook.com/reel/1370832438269896

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.