ڕاستەوخۆ

دهۆک زیاتر لە 70%ـی بەرهەمی برنجی هەرێمی کوردستان دابین دەکات

reset font size increase font size

پارێزگای دهۆک ڕیکۆردی زۆرترین ڕووبەری چاندن و بەرهەمهێنانی برنجی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان شکاندووە و بووەتە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ئەم دانەوێڵە ستراتیژییە لە بازاڕەکانی ناوخۆدا؛

بەگویرەی ئامارە فەرمییەکان، پشکی شێری ئەم بەرهەمە بەر قەزاکانی ئاکرێ و ئامێدی دەکەوێت.

د. قارەمان قادر، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لێدوانێکدا بۆ نووچە تیڤی ڕایگەیاند، پارێزگای دهۆک بە تەنیا زیاتر لە 70%ـی کۆی گشتیی بەرهەمی برنجی هەرێمی کوردستان دابین دەکات، ئەمەش پێگەی ئەم پارێزگایە وەک سەبەتەی سەرەکیی خۆراکی کوردستان دەسەلمێنێت.

بەگوێرەی ئامارەکان، لە دهۆک لەسەر ڕووبەری 12,000 دۆنم زەوی، ساڵانە 12,000 تۆن برنج بەرهەم دەهێنرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی ڕێزبەندیی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی برنجدا، ئاماری وردی خستەڕوو:

پارێزگای هەولێر (پلەی دووەم): ساڵانە لەسەر ڕووبەری 4,000 دۆنم زەوی، نزیکەی 3,600 تۆن برنج بەرهەم دەهێنێت.

پارێزگای سلێمانی (پلەی سێیەم): ساڵانە لەسەر ڕووبەری 2,000 دۆنم زەوی، نزیکەی 1,600 تۆن برنج بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ دابین دەکات.

ئەم داتایانە پیشانی دەدەن کە کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە دەشتایی و ناوچە ئاودارەکانی پارێزگای دهۆک، توانایەکی بەهێزی لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و پشت بەستن بە بەرهەمی خۆماڵی هەیە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.