سەرۆکی كۆمپانیای ڕوس ئەتۆم ڕایگەیاند، بارودۆخی وێستگهی ئهتۆمی بۆشێهری ئێران مەترسیدارەو هێرشەکانیش هێشتا بەردەوامن بۆ سەر وێستگهكه.
ئەلەکسی لیخاچێف سەرۆکی كۆمپانیای ڕوس ئەتۆم ڕایگەیاند، بنکەی ئەتۆمی بوشێهر ڕووبەڕووی خراپترین سیناریۆکان بووەتەوە، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەم وێستگه ئەتۆمییەی ئێران هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی جیهان دروستدەکات و دوێنێ ههینی بۆ سێیەمینجار هێرشیکراوەتە سەر.
ئەم لێدوانەی لیخاچێف لەکاتێکدایە دوێنێ جارێکی تر فڕۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشییانکردە سەر بنکەی ئەتۆمی بوشێهر و سیستەمی ئاو لە وێستگهیهدا تەقێنرایەوە.
ڕوس ئەتۆم، پێشتر ڕایگەیاندبوو، سەرجەم کارمەندەکانی لە وێستگهكه دەکشێنێتەوە و تائێستاش نزیکەی 400 کارمەند وێستگهكهیان بەجێهێشتووە و تەنها دوو گروپی ڕوسی کۆمپانیاکەی تێدا ماونهتهوه.