ئەمڕۆ زانکۆی کۆبانێ دەستیکرد بە ئەنجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوەی ساڵ كه پێشتر به‌هۆی هێرشی حكومه‌ت و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق دواخرابوون.
بە گوێرەی ئاژانسی فوڕات، ئەزمونەکان لە کاتژمێر نۆی بەیانی تا 11ـی پێشنیوەڕۆ ئەنجامدەدرێن و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوامدەبن.
ئه‌وه‌شهاتووه، زیاتر لە دوو هەزار خوێندکار بەشدارن لە تاقیكردنه‌وه‌كان و بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی شەرقی شاری ڕەقاش لە زانکۆی کۆبانێ تاقیكردنه‌وه ئەنجامدەدەن.
باسله‌وه‌شكراوه، بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە زۆربەی خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی شەرق لە ڕەقا ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ زانکۆکەیان و بڕیارە لە زانکۆکانی رۆژاڤای کوردستان خوێندن تەواو بکەن.
سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ هێرشەکانی حکومەتی کاتیی، بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژاڤای کوردستان ده‌ستیان پێكرد به‌هۆیه‌وه، خوێندنی زانکۆکان وەستێنران و پرۆسه‌ی خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كانیان دواخران.