ڕاستەوخۆ

ڕوسیا: کارە ئەمنییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا و ئۆکرانیا ڕاگیرا

reset font size increase font size

دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕوسیا  ناسراو بە "کرێملن" ڕایگەیاند، کارەکانی گروپی سێ قۆڵی تایبەت بە پرسە ئەمنییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا و ئۆکرانیا ڕاگیرا، بێ ئەوەی هۆکاری ڕاگرتنەکە ڕوونبکاتەوە.

پێسکۆڤ، بە ڕۆژنامەی "ئیزڤێستیا"ی ڕوسی گوتووە، کارەکانی گرووپی سێ قۆڵی تایبەت بە پرسە ئەمنییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا و ئۆکرانیا ڕاگیراوە، بەڵام هێشتا کەناڵە دووقۆڵییەکان کراوەن.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، گرووپی دوو قۆڵی ڕوسیا و ئەمریکا لەبارەی پرسه ئابوورییه کان بەردەوامن لە کارەکانیان.

گوتەبێژی کرێملن گوتیشی، کارکردن لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.