ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەماوەی ڕۆژانی 20 تاوەکو 26ـی ئەم مانگەدا 30 کەس لە سوریا کوژراون.
ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم کەسانی کوژراو هاوڵاتی مەدەنیی بوون و 14 کەسیان لەلایەن چەکدارانی حکومەتی کاتیی سوریا و حەوت کەس بەهۆی بەردەوامیی کاریگەرییەکانی شەڕ لە سوریا و نۆ کەسی دیکەش بەهۆی شەڕی نێوان هۆزە عەرەبەکان کوژراون.
ڕوانگەکە دەشڵێت، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ڕوو لە زیادبوون دەکەن، ئامارەکانی هەفتەی ڕابردوو بەڕوونی ئەوە دەردەخەن کە حکومەتی کاتیی سەرکەوتوو نەبووە لەدابینکردنی ئارامی و ئاسایش، زەرەمەندی سەرەکی ئەم دۆخەش ژنان و منداڵانن.