قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، سەردانی ئەم شاندە بۆ هەولێر لەسەر ڕاسپاردەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بووە.
ئەمە یەکەم سەردانی قاسم عەبوودییە بۆ هەولێر لەدوای دەستبەکاربوونی وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە کابینەکەی عەلی زەیدیدا.
لە کاتێکدا ڕاگەیەندراوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە ئامانجی سەردانەکە و ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان نەکردووە.