ڕاستەوخۆ

چین داوای لە ئێران کرد هەنگاوی کردەیی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بگرێتەبەر

reset font size increase font size

چین ڕایگەیاند، گەمارۆدانی دەریایی و داخستنی گەرووی هورمز دەرەنجامی جەنگی ئێرانە و داوای ئاگربەستی هەمیشەیی کرد.

فو کۆنگ، باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، گەمارۆی دەریایی ئەمریکای بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران و گەرووی هورمز بە جووڵەیەکی مەترسیدار و نابەرپرسانە ناوبرد. هەروەها داوای لە ئێرانیش کرد، هەنگاوی کردەیی بۆ کردنەوەی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە بگرێتەبەر.

باڵیۆزی چین ئاماژەی بەوە کرد، کێشەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز یەکێکە لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی جەنگی ئێران و گوتی، تەنیا ئاگربەستێکی گشتگیر دەتوانێت بە شێوەیەکی بنەڕەتی مەرجەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بڕەخسێنێت.

 فو کۆنگ باسی لەوەش کرد، پەکین خەریکی نێوەندگیرییەکی چڕە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ بەرەوپێشبردنی گفتوگۆکانی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ.

کۆبوونەوەکە بۆ ئەوە ڕێکخرابوو، تاوەکو چین و ڕوسیا هۆکاری ڤیتۆکردنی پڕۆژەیاسایەکی ئەنجومەنی ئاسایش ڕوون بکەنەوە، کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی کەنداوەوە پشتگیری دەکرا بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.