ڕاستەوخۆ

لە شەممەوە شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ڕوو له‌ناوچه‌ جیاكان ده‌كات

reset font size increase font size

له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین و ته‌م و هه‌وره‌ بروسكه‌ ناوچه‌ جیاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه و تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

كه‌شناسیی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی سارد له‌ باكوری كیشوه‌ری ئه‌فریقاوه‌ ڕوو له‌ ناوچه‌ جیاكانی عێراق ده‌كات و تا ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

كه‌شناسیی عێراق ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای عێراق باران ده‌بارێت و دواتر شه‌پۆله‌كه‌ ڕوو له ‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كات.

 پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق  نیشان دەدات، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باکوری عێراق و هەرێمی کوردستانیش ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه‌ هه‌یه‌.

 ئاراسته‌ی  با  به‌ره‌و باشوری ڕۆژهه‌ڵات  مامناوه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوا با چالاك ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی ته‌پ و تۆز و ئاستی بینین له‌ ناوچه‌ بیابانییه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

پێشتریش کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای سەقامگیر و ئاسمانی ساماڵ و نیمچەهەوری بۆ سبەی لە هەرێمی کوردستاندا پێشبینی کردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.