ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، ئەو هێرشانەی لە حەلەبەوە دەستیان پێکرد و روویان لە رۆژاڤا کرد، دووهەمین پیلانگێڕیی 15ی شوبات بوو، بهڵام ههڵوێستی رێبهر ئاپۆ شكستی بهو پیلانه هێنا.
کهناڵی مەدیا هەبەر لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا، هەڵسەنگاندنەکانی چیدەم دۆغو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکەی، لەبارەی پیلانگێڕییەکانی 15ی شوباتی بڵاوکردەوە. چیدەم رایگەیاندووە، ئەو شەڕانهی کە گروپهكانی تەحریرشام و داعش بەڕێوەی دەبەن، بە تێکۆشانی گەلی کورد پووچەڵدەکرێتەوە، ئەگەر ئیرادەیەکی پتەو و تێکۆشانێکی بەردەوام بوونی هەبێت شەڕەکان، کاریگەرییان نامێنێت.
وتیشی، پیلانگێڕیی ساڵی 1999، کە لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە بەڕێوەچوو، لە ئەنجامی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ و گەریلا و گەلی کورد نەگەیشتە ئامانجەکانی خۆی.
چیدەم دۆغو ئاماژهی بهوهكردووه، مانگی شوبات بۆ گەلی کورد بە مانگێکی شووم ناسراوە، لەهەمانکاتیشدا بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکان، شوبات مانگی تێکۆشانە، بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی رێبەر ئاپۆ لە 27ی شوبات، مێژوویترین هەنگاو بوو بۆ تێکشاندنی پیلانگێڕییهكان.