ڕاستەوخۆ

هۆشداریی لە بەردەوامیی خۆڵبارین دەدرێت؛ مەودای بینین بۆ کەمتر لە کیلۆمەترێک کەم دەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەدات لە شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ کە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر ناوچە جیاکانی هەرێم دەگرێتەوە، بە جۆرێک کاریگەرییەکەی لە سەر پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بەهێزتر دەبێت و مەودای بینین لە هەندێک شوێندا بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر کەمدەکاتەوە.

reset font size increase font size

بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی کە بۆ "نوچەتیڤی"ـی ناردووە، شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژهەڵات و گەرمیان.

کەشناسیی ڕاشیگەیاندووە، ئەم دۆخە سبەی سێشەممەش بەردەوام دەبێت. مەودای بینین لە نێوان سێ بۆ پێنج کیلۆمەتر دەبێت و لە کاتی چڕبوونەوەی تۆزەکەشدا لە هەندێک ناوچە دەگاتە کەمتر لە یەک کیلۆمەتر.

هاوکات لەگەڵ خۆڵبارینەکە، پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن. کەشناسیی ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ 3 بۆ 4 پلە و سبەی سێشەممەش 1 بۆ 2 پلەی دیکە نزم دەبنەوە.

هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەری نمەباران و هەورەبروسکەی کورتخایەن هەیە.

پلەکانی گەرمای سبەی سێشەممە بەم جۆرەدەبێت؛ هەولێر 26 پلە، سلێمانی و هەڵەبجە 25 پلە، دهۆک 24 پلە، گەرمیان و چەمچەماڵ 28 پلە، و حاجی ئۆمەران 16 پلە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.