ڕاستەوخۆ

کەجەکە: پێویستە تا مسۆگەر بوونی ستاتۆی ڕۆژئاڤا گەلی کورد بەردەوام بێت لە چالاکییەکانی

reset font size increase font size

کۆما جڤاکێن کوردستان ڕاگەیەندراوێکی نوێی سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژئاڤای کوردستان و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بۆ سەر گەلی کورد و نەتەوەی دیموکراتیک بڵاوکردەوە، دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

کەجەکە: ڕاستە لە ڕۆژئاڤای کوردستان ئاگربەست و ڕێککەوتنێک بوونی هەیە، بەڵام هێشتا دیار نییە ئاگربەست و ڕێککەوتنەکە هەمیشەییە یاخود نا، تا دۆخی ڕۆژئاڤای کوردستان ڕوون دەبێتەوە و مافی گەلی کورد مسۆگەر دەبێت، پێویستە خاوەندارێتیکردن لە ڕۆژئاڤا بەردەوام بێت.

کەجەکە ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ٤ـی کانوونی دووەم  کە لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و شاندی دیمەشقدا بوو ڕێکەوتنێکی گرنگ ئەنجامدرا، بەڵام وەزیری دەرەوەی دیمەشق بەبێ بوونی هیچ لێدوانێکی پێشوەختە دەستوەردانی لە کۆبوونەوەکەدا کرد و کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات.

 لە ٥ـی کانوونی دووەم هەریەک لە ئەمریکا،فەرەنسا،حکومەتی کاتی سوریا و تورکیا لە پاریس ڕێککەوتن و لە ـ٦ی کانوونی دووەم بە چەکی قورس هێرش کرایە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب.

لە بەرامبەر پێدانی باشوری سوریا بە ئیسرائیل، پیلانگێڕییەێکی نێودەوڵەتی بۆ پاکتاوکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاڤا- باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدرا. هێرشەکان بۆ نەهێشتنی ئەو سیستەمە کۆمەڵگەپارێز و دیموکراتیکەی کە کوردانی سوریا لەگەڵ گەلی عەرەب، سریان، چەرکەز و تورکمانەکان دایانمەزراندبوو دەستیپێکرد.

 ئەو هێزانەی دیموکراتیزەبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندیی خۆیاندا نابینن، ئەم پیلانگێڕییەیان دژی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا.

 هێرشەکان لە هێڕشی سەر دیموکراتیزەبوونەوە گۆڕان بۆ هێرشکردنە سەر گەلی کورد. بەم شێوەیە، سیاسەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای چارەسەرنەکردنی پرسی کورد کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هێرشەکە تەنها لەسەر ڕۆژئاڤا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نەبوو بە پێچەوانەوە هێڕشێک بوو بۆ سەر دەسکەوتە هاوبەشەکانی هەموو کوردان و گەلانی ناوچەکە.

ئامانجی ئەم پیلانگێڕییە دەستپێکردنی شەڕی کورد و عەرەب بوو. بەڵام بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم فیتنەیە کە پیلانگێڕییەک بوو دژی گەلان، قەسەدە لە دێرەزۆر و ڕەقە و تەبقە کشایەوە. بەم شێوەیە ئەو هێزانەی دەیانویست شەڕی کورد و عەرەب هەڵگیرسێنن نەیانوانی ئامانجی سەرەکی خۆیان بپێکن.

لە بەرامبەر هەتەشە و چەتە هاوکارەکانی کە دەوڵەتی تورک پشتیوانیان لێ دەکات و دەیانەوێت سیستەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەناوببەن و کورد قڕبکەن ، هەربۆیەش قەسەدە و گەلی ڕۆژئاڤا دەستیان بە بەرخۆدان کرد. هێرشکەران هێنرانە سەر سنوورەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان. ئەم بەرخۆدانە داوای لە گەلی کوردستان و هەموو هێزە دیموکراتیکەکان کرد کە، هاوشێوەی بەرخۆدانی کۆبانی لە ساڵی دا٢٠١٤ ڕاپەڕن، هەربۆیەش لە هەر چوار بەشی کوردستانەوە گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان بە ژمارەیەکی زیاتر و بە ئیرادەیەکی بەهێزتر لە ڕاپەڕینەکانی ساڵی ٢٠١٤ڕوویان لە شەقامەکان کرد.

 ئەم سەرهەڵدانە هێزێکی زۆری بە بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاڤا بەخشی. ڕای گشتی دیموکراتیکی جیهان دژی ئەم هێرشە وەستایەوە کە هێرشێک بوو دژی دیموکراتیکبوون و دەسکەوتەکانی گەلی کورد. تەنانەت هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەش ڕاپەڕین کە بەشداربوون لەم پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکەدا و فشاریان خستەسەر حکومەتەکانی خۆیان و داوای وەستاندنی هێرشەکانیان کرد.

 بەرخۆدانی قەسەدە و گەلی ڕۆژئاڤا و هەروەها ڕاپەڕینی گەلەکەمان لە چوار بەشی کوردستان و هێزەکانی دیموکراسی، وایکرد لە ٣٠ـی کانوونی دووەم ڕێککەوتنێک بکرێت.

ڕێبەر ئاپۆ پێش ٤ـی کانوونی دووەم، لە چوارچێوەی ئەنتەگراسیۆنی دیموکراتیکدا، پرۆژەیەکی چارەسەری پێشکەش بە ئیدارەی ڕۆژئاڤا کرد، لەم چوارچێوەیەدا لە ٤ـی کانوونی دووەم ڕێککەوتنێک کرا. دوای ئەوەی ئەم پرۆژە چارەسەرییەی ڕێبەر ئاپۆ تێکدرا، ڕێبەر ئاپۆ هەوڵیدا بە هەر ڕێگەیەک بێت ڕێککەوتنێک بۆ وەستاندنی شەڕ بخاتەڕوو.

 بە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاڤا و سەرهەڵدانی گەلی کورد لە هەرچوار بەشی کوردستان ڕێککەوتنی ٣٠ـی کانوونی دووەم گەیشتە ئەنجام.

هاوشانی شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە، گەلی ڕۆژئاڤا بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان چەکیان هەڵگرت و ڕۆڵی گرنگیان لە  بەدیهنەهاتنی ئامانجی هێزە قڕکەرەکان گێڕا. شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاڤا، ڕۆحی ئازادیخوازیی لەناو کۆمەڵگەدا پتەوتر کرد و وایکرد بەرخۆدانی ئازادی شکست نەهێنێت.

کورد نیشانی هەمووانیدا کە بووەتە نەتەوەتەکی دیموکراتیک

لە هەر چوار بەشی کوردستان و ئەوروپا گەلەکەمان بەشداریی سەفەربەرییان کرد. گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک بە یەکگرتوویی ڕژانە سەر شەقامەکان. ئەم ڕاپەڕینە دەرئەنجامی بەرخۆدانی سەد ساڵە و ڕاستی شەڕی ئازادیی دەیان ساڵەی گەلێکە.

 ئەو تێکۆشانەی ئێمە بە قوربانیدانی مەزن لە چوار بەشی کوردستاندا لە چوارچێوەی هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا بەڕێوەمانبرد، بووە مایەی یەکبوونی گەلەکەمان، ئەم ڕۆحی یەکێتییە لە چالاکییەکانی خاوەندارێتیکردن لە ڕۆژئاڤای کوردستان بەوپەڕی بەهێزییەوە خۆی نیشاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.